وادەی ناردنی مووچەی مانگی حەوت راگەیەندرا

وادەی ناردنی مووچەی مانگی حەوت راگەیەندرا

تەممووز 28, 2024 08:45
وادەی ناردنی مووچەی مانگی حەوت راگەیەندرا
0

لایک

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی بەشێك لە مووچەخۆرانی هەرێمی بەكۆتاهێناوە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی حەوت بنێرێت.

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیا نێوخۆییەکانی راگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی بەشێك لە مووچەخۆران بەكۆتاهێناوە و لەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

راشیگەیاندووە، “تائێستا لە عێراق كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق نەهێنراوە و دوای ئەوە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق هات، وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ناردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات”.

En az 10 karakter gerekli