بەفەرمانی سوودانی لیژنه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەفەرمانی سوودانی لیژنه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر دەکرێت

بەفەرمانی سوودانی لیژنه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر دەکرێت

كانونی دووه‌م 16, 2024 11:44
بەفەرمانی سوودانی لیژنه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر دەکرێت
0

لایک

له‌سه‌ر فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون له‌ هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كانی سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر پێكده‌هێندرێت، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌رۆك و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمیش له‌ لیژنه‌كه‌دا ئه‌ندامه‌.

به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه‌ واژۆی فه‌ریق عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدولحه‌سه‌ن سكرتێری تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی له‌سه‌ره‌ تێیدا هاتووه‌، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بڕیاردرا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، بریكاری سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتمانی، لیوا روكن سه‌عد نه‌عیم نوێنه‌ری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، لیوا ماجد عه‌بدولحسێن نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌ركی سه‌ره‌كی لیژنه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌بێـت له‌رووداوی ده‌ستدرێژی موشه‌كی ئێرانی بۆسه‌ر پارێزگای هه‌ولێر له‌ شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی كانوونی دووه‌می 2024، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێریشدا لیژنه‌كه‌ راسپارده‌كه‌یان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌خه‌نه‌ڕوو.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگه‌یاند، “کاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردوومان کرد، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار هاوڵاتیی سڤیل گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون، کە رەوشی تەندروستیی هەندێك لە بریندارەکان ناجێگیرە”.

دوای هێرشه‌كه‌ش سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رپرسیارێتی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، “چەند بنکەیەکی سیخوڕی سەرەکی تایبەت بە دەزگای هەواڵگری مۆساد لە هەرێمی کوردستان بە موشەکی بالیستی بۆردوومانکران.

En az 10 karakter gerekli