پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە

حوزه‌یران 8, 2025 10:52
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرزببێتەوە و دەشڵێت، سبەی لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە.

رۆژی یەکشەممە 8ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق  پێشبینییەکانی بۆ کەش وهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت پلەی گەرما نزیکەی دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی دەڵێت: “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت . و پلەی گەرما لە نێوان یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەش وهەوای رۆژی دووشەممە 9ی حوزەیران، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات: “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ کات و شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەرى تاوە بارانێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەکات، درەنگانی شەوی دووشەممە خێرایی با زیاد بکات و دەشڵێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر (ئەربیل) : 38 پلە

سلێمانی : 36 پلە

دهۆک : 37 پلە

زاخۆ : 38 پلە

هەڵەبجە : 37 پلە

سۆران : 36 پلە

حاجی ئۆمەران : 21 پلە

En az 10 karakter gerekli