بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ڕایگەیاندووە، گرێبەستی ( هەژماری من ) مان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق واژۆ کرد.
یەکشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ڕایگەیاند، گرێبەستێکیان لەگەڵ پرۆژەی هەژماری من ئیمزا کردووە تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەنێوان بانکی عێراقی بۆ بازرگانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی دەربارەی گرنگیی بەشداریی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی لە پرسی پرۆژەی هەژماری من و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.