ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئه‌یلول 4, 2024 09:52
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
0

لایک

دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ وەزارەتەکانی (تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، پەروەردە و داد)، مووچە وەردەگرن.

هەر بەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ مووچەی (ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان)، دابەشدەکرێت.

En az 10 karakter gerekli