یانەی ئینتەرمەیامی بە ئەنجامدانی بۆندێک دەیەوێت هەموو جیهان شۆک بکات

یانەی ئینتەرمەیامی بە ئەنجامدانی بۆندێک دەیەوێت هەموو جیهان شۆک بکات

كانونی یه‌كه‌م 2, 2024 23:09
یانەی ئینتەرمەیامی بە ئەنجامدانی بۆندێک دەیەوێت هەموو جیهان شۆک بکات
0

لایک

یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی، بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی، بیر لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەنێوبانگ و سوپەری تۆپی پێی ئینگلتەرا دەکاتەوە و دەیەوێت بیکاتە هاوڕێی لیۆنێل مێسی.

یانە ئەمریکییەکە لەو کاتەوەی گرێبەستی لەگەڵ لیۆنێل مێسی کردووە، گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیووە و دەیەوێت یەکێکی دیکە لە سوپرایزەکانی گواستنەوەی محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی میسری و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بێت.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی “CaughtOffside” یانەی ئینتەرمەیامی گرنگییەکی زۆر بە تواناکانی محەممەد سەڵاح دەدات و دەیەوێت یاریزانەکە بباتە یانەکەی، لەکاتێکدا ماوەیەکی زۆرە ناوی یاریزانەکە بە خولی سعودیەوە دەبەسترێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، یانەی ئیتیحاد و هیلالی سعودی، گرنگییەکی زۆریان بە گواستنەوەی یاریزانەکە دەدا، بەڵام سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول مایەوە.

گرێبەستی محەممەد سەڵاح، لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوو کۆتاییدێت، چەند رۆژێک لەمەوبەر یاریزانەکە لە لێدوانێکدا گوتی “ئێستا زیاتر نزیکم لە یانەکە بڕۆم وەکو لە مانەوە و تاوەکو ئێستا هیچ دەستەوارەیەکم بۆ مانەوەم لە یانەکەدا پێشکێش نەکراوە.”

سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان، یوڤێنتوس، ئینتەرمیلان، ئەو یانانەن لەسەر ئاستی ئەورووپا گرنگی بە تواناکانی یاریزانەکە دەدەن و چاوەڕواندەکرێت لە گواستنەوەی هاوینی 2025 رکابەریکردن لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە ببێتە رۆژەڤێکی گەرمی میدیا و نێوان یانەکان.

هاوینی ساڵی 2025، یانەی ئینتەرمەیامی بەشداری لە مۆندیالی یانەکاندا دەکات، کە بەبەشداریی 32 یانە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و یانەکە دەیەوێت بەباشترین شێوە و بە ئاستێکی بەرزەوە بەشداری لە رکابەرییەکەدا بکات.

هەروەها لە هەمان کاتدا خافێر ماسکێرانۆ دەبێتە ڕاهێنەری ئینتەرمەیامی کە لە چەند رۆژی رابردوو ئەم بۆندە ڕاگەیەندرا.

En az 10 karakter gerekli