رۆژی هەینی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب (8)ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد و سەرەتاش خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە مووچەكانیان وەرگرت.
شایەنی باسە دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی هەر یەکە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروسی، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، ، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان دابەشدەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردبووەوە لە ماوەی 5 رۆژدا سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.
لیستی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێم:-