بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ مووچەی ژمارەیەک وەزارەتی دیکە دابەش دەکرێت و پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران کۆتایی دێت.
بەپێى خشتەکە، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و کارەبا و خوێندنی باڵا و شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە و خانەنشینی سەربازی، پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێم دابەشدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئیستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵ دیارینەکراوە.