سەرجەم چالاکییە سەربازییەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان قەدەغەکرا

سەرجەم چالاکییە سەربازییەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان قەدەغەکرا

ئازار 2, 2026 16:02
سەرجەم چالاکییە سەربازییەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان قەدەغەکرا
0

لایک

حکوومەتی لوبنان هەموو چالاکییە سەربازییەکانی حیزبوڵڵای قەدەخە کرد و داوای رادەستکردنی چەکەکانی دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ـی ئاداری ٢٠٢٦، حکوومەتی لوبنان لە بڕیاریدا بە “قەدەخەکردنی دەستبەجێ”ی سەرجەم چالاکییە ئەمنی و سەربازییەکانی حیزبوڵڵا و ئەو حیزبەی پابەند کرد بەوەی دەبێت چەکەکانی رادەستی دەوڵەت بکاتەوە.

نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان دوای کۆبوونەوەی حکوومەت لە کۆشکی سەرۆکایەتی رایگەیاند، دەبێت کارەکانی حزبوڵڵا تەنیا لە چوارچێوەی سیاسیدا قەتیس بکرێت، چونکە چالاکییەکانی بە دەرچوون لە یاسا ئەژمار دەکەن.

سەرۆکوەزیران رەتکردنەوەی حکوومەتی وڵاتەکەی بۆ هەر جۆرە کارێکی سەربازی یان ئەمنی لەسەر خاکی لوبنانەوە راگەیاند، بەتایبەت ئەو کارانەی لە دەرەوەی دامەزراوە شەرعی و فەرمییەکانی دەوڵەت ئەنجام دەدرێن.

لەو چوارچێوەیەشدا، سەرۆکوەزیران داوای لە دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کرد، رێوشوێنی توند و پێویست بگرنەبەر بۆ رێگریكردن لە ئەنجامدانی هەر هێرشێک لە خاکی لوبنانەوە سەرچاوە بگرێت.

سەبارەت بە دۆخی شەڕ و ئاڵۆزییەکان، نەواف سەلام پابەندبوونی وڵاتەکەی بە راگەیاندنی “وەستانی کارە دوژمنکارییەکان” و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دووپات کردەوە.

En az 10 karakter gerekli