پزشکیان پیرۆزبایی لە سوودانی دەکات

پزشکیان پیرۆزبایی لە سوودانی دەکات

تشرینی دووه‌م 14, 2025 15:30
پزشکیان پیرۆزبایی لە سوودانی دەکات
0

لایک

سەرۆکی کۆماری ئێران پیرۆزبایی لە سوودانی و حکومەت و گەلەکەی کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دەڵێت: “هیوای پێشکەوتنی بەردەوامی گەلی عێراقی لە گەشەسەندنی دیموکراسی و بەدیهێنانی پێشکەوتنی هەمەلایەنە دەخوازم”.

ئەمڕۆ هەینی، ١٤ـی ١١ـی ٢٠٢٥، ئۆفیسی راگەیاندنی سوودانی رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەسعوود پزشیکیان، سەرۆکی کۆماری ئێرانەوە پێگەیشت، کە پیرۆزبایی لە عێراق و حکومەت و گەلەکەی کرد، بەبۆنەی سەرکەوتنی شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە ئەنجامەکانی بەڕاستی گوزارشت لە ئیرادەی گەلی عێراق دەکات.

پزشیکیان پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە سوودانی و هاوپەیامنی سیاسی (ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان) کرد، بە مسۆگەرکردنی پلەی یەکەم لە دەنگدانی نیشتیمانیدا. هیوای پێشکەوتنی بەردەوامی گەلی عێراقی خواست لە گەشەسەندنی دیموکراسی و بەدیهێنانی پێشکەوتنی هەمەلایەنە.

هەروەها لە پەیامەکەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییە گشتییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان بە شێوەیەک بوو کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری ناوچەکە و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی عێراق و ئێران بکات.

En az 10 karakter gerekli