بەرەبەیانی ئەمڕۆ 24/7/2023، دانیشتوانی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بەهۆی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز خەبەریان بوویەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندێکی بازرگانی لە شەقامی لیخاچۆڤ لە باشووری مۆسکۆ.
وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووە و تیایدا هاتووە: “بەرەبەیانی 24ـی تەممووزی 2023، هەوڵێکی رژێمی کیێڤ بۆ ئەنجامدانی هێرش بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر شوێنەکانی مۆسکۆ پوچەڵکرایەوە. لە راگەیاندراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو، دوو فڕۆکەی بێفرۆکەوانی ئۆکرانی لە مۆسکۆ بەهۆی جەنگی ئەلیکترۆنی تێکشکێنران و هیچ قوربانییەک نییە.
هەروەها ئاژانسی تاس رایگەیاندووە، پێدەچێت هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرابێت. هێزە ئەمنییەکانی سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن.
هەروەها سێرگی سەبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ لە پەیامێکدا نوسیوویەتی: نزیکەی کاتژمێر چواری بەیانی، لێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر دوو باڵەخانەی پایتەخت تۆمارکراوە، باڵەخانەکان شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان نییە.
ئاماژەی بەوەشداوە: “هیچ زیانی گیانی نەبووە، سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لە شوێنی رووداوەکە کاردەکەن”.
پاشماوەی یەکەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کەمسەمۆڵسکی پرەسپێکت دۆزرایەوە، بەهۆی ئەمەوە هاتووچۆ لەخانووی 18ی شەقامەکە بەرەو دەرەوەی مۆسکۆ وەستاوە. فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی لە شەقامی لیخاچێڤە خۆی کێشاوە بە ناوەندێکی بازرگانی و زەرەر و زیان هەیە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا