کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

ته‌مموز 4, 2024 11:27
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما دوو تا چوار پلە بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سبەی هەینی بەگشتی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەبوونی هەندێک پەڵەهەور.
ئەوەش خراوەتەروو، سبەینێ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دوو تا چوار پلە بەرزتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 43
سلێمانی : 40
دهۆک : 41
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 43
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 46

En az 10 karakter gerekli