به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شی ناوچه جیاجیاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌شی ناوچه‌كان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، خێرای با له‌سه‌رخۆ له‌نێوان ٥-١٥ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌گشتی كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
سبه‌ی شه‌ممه به‌هه‌مانشێوه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا هه‌ندێك كات په‌ڵه هه‌وری له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر (ئەربیل) : ٢٩ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : ٢٨ پله‌ی سیلیزی
دهۆك : ٢٩ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : ٣١ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ٣٠ پله‌ی سیلیزی
سۆران : ٢٧ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : ١٩ پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : ٣٤ پله‌ی سیلیزی