شاندی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ چارەسەر کردنی پرسی مووچە لە هەرێمن

شاندی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ چارەسەر کردنی پرسی مووچە لە هەرێمن

ئازار 7, 2025 00:25
شاندی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ چارەسەر کردنی پرسی مووچە لە هەرێمن
0

لایک

شاندی وەزارەتی دارایی عێراق، لەگەڵ وەزارەتی دارایی حوکمەتی  کۆبوونەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان – عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی 12ـی 2024، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم پێشوازی کرد لە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق، کە ماوەی دوو رۆژە بەسەردانێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستان – عێراق دان.

وەزیری دارایی حوکمەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی تایبەت بە مووچەو جێبەجێکردنی داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر رێکخستنەوەی راپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و گەنجینەکان و سەرجەم یەکە ژمێریاریەکان راسپێردراون لە ماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا سەرجەم کارەکان تەواو بکەن.

هاوکات، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق رایانگەیاند، وەک یەک تیم لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی کاردەکەن بۆ ئەوەی لەو ماوەی بۆیان دیاری کراوە کارەکان بەسەرکەوتویی تەواو بکەن.

En az 10 karakter gerekli