ئەمڕۆ مووچەی پێنج وەزارەت دابەشدەكرێت

ئەمڕۆ مووچەی پێنج وەزارەت دابەشدەكرێت

تشرینی یه‌كه‌م 4, 2023 08:42
ئەمڕۆ مووچەی پێنج وەزارەت دابەشدەكرێت
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران بەردەوامە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی10ی2023، مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتەكانی پلاندانان،بازرگانی و پیشەسازی،سامانە سرووشتییەكان،گواستنەوەو گەیاندن،كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو،دابەشدەكرێت.
شایانی باسە رۆژی یەكشەممەی رابردوو 24ی9ی2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند، كە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەكات و رۆژی 8ی10ی2023، بە دابەشكردنی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.

En az 10 karakter gerekli