کەشناسی: ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارین هەیە

کەشناسی: ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارین هەیە

شوبات 14, 2026 11:36
کەشناسی: ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارین هەیە
0

لایک

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە ٤٨ سەعاتی داهاتوودا، لێزمەباران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت، هەروەها ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی بارانبارین بە شێوەی لێزمەباران و هەورە بروسکە دەبێت، هەروەها ئەگەری دروستبوونی تۆزوخۆڵ هەیە بە تایبەتی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و باشووری پارێزگای هەولێر (ئەربیل).

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور دەبێت لە هەندێ کاتدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە هەندێک کاتدا بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم.

کەشناسی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بە نزیکی یەک تـا ٢ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر (ئەربیل): ١٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ١٦ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٨ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٧ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٧ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ١٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٢١ پلەی سیلیزی

En az 10 karakter gerekli