وەزارەتی پەروەردە قوتابییانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزارەتی پەروەردە قوتابییانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردە قوتابییانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە

ته‌مموز 2, 2024 17:25
وەزارەتی پەروەردە قوتابییانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە
0

لایک

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم قوتابییانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە بەوەی، لە رۆژانی پشووی فەرمیشدا تاقینکردنەوەی نیشتیمانی ئەنجامدەدرێت و هیچ تاقیکردنەوەیەک دواناخرێت.

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12 لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم باسی لەوەکرد، بەپێی خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12، سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە رۆژی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، تەنانەت لە رۆژانی پشووە فەرمییەکانیشدا گۆڕانکاری لە خشتەی تاقیکردنەوەکاندا ناکرێت و لە رۆژانی پشووشدا تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەم مانگی حەوتە سێ رۆژ پشووی فەرمی تێدایە، کە رۆژی 7ـی تەمموز بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە دەکرێتە پشووی فەرمی و رۆژی 14ـی تەمووز کە دەکاتە رۆژی راگەیاندنی کۆماری عێراق پشووی فەرمییە.

هاوکات، رۆژی 16ـی تەمموزیش بەبۆنەی مەراسیمێکی ئاینییەوە کراوەتە پشوو کە بە رۆژی عاشورا ناسراوە.

En az 10 karakter gerekli