عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر (ئەربیل) کۆبوونەوە و باس لە پەیوەندی نێوان کۆماری تورکیا و کۆمەڵی دادگەری دەکەن و جەخت لە گرنگیی ڕۆڵی کۆماری تورکیا کرا لە ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئاداری ٢٠٢٦، ڕاگەیاندنی مەتکەبی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، بەیاوەری بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی تورکیای لە هەولێر (ئەربیل) کرد و لەلایەن ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا و جێگرەکەی پێشوازیان لێکرا.
لە سەردانەکەدا جەختکرایەوە لەسەر زیاتر برەودان بە پەیوەندی نێوان کۆماری تورکیا و کۆمەڵی دادگەری کوردستان، دواتر بارودۆخی ناوچەکە گفتووگۆی لەبارەوە کرا؛ هەردوولا هاوڕابوون کە ئەو ئاڵۆزیانەی وڵاتانی ناوچەکەی گرتووتەوە دەرەنجامی جەنگێکی سەپیێنراوە.
هاوکات باس لە گرنگیی ڕۆڵی کۆماری تورکیا کرا لە ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە، هەروەها جەخت لەسەر دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە ئاڵۆزییەکان و پارێزگاری کردن لە قەوارەی سیاسیی هەرێم کرایەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت