ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە نزیکەی 23 هەزار کەس

ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە نزیکەی 23 هەزار کەس

كانونی دووه‌م 7, 2024 23:14
ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە نزیکەی 23 هەزار کەس
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە رایگەیاند، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە ژمارەی گیان لەدەستدان لە کەرتی غەززە نزیک دەبێتەوە لە 23 هەزار کەس و زیاتر لە 58 هەزار کەسیش بریندارە. دەشڵێت ” نزیکی 82 هەزار کەس بە تێکرا زیانیان پیگەیشتووە و دوو ملیۆن کەسیش ئاوارەبووە”.

ئەمرۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی 12 بۆردوومانی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و خان یونس 113 کەس گیانیان لەدەستداوە و 250 کەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا بەهۆی دروست بوونی گرژی وئالۆزییەکانی نیوان حەماس و ئیسرائیل 22 هەزار و 835 کەس گیانیان لەدەستداوە و 58 هەزار و 416 کەسیش برینداربوون. وتیشی ” دوو ملیۆن کەس لە فەڵەستین ئاوارەبوون و لە ئێستاشدا لەبەردەم مەترسییە ژینگەی و جەنگییەکاندان”.

هاوکات رۆژی رابردوو سەبارەت بە دۆخی ئاوارەکانی فەڵەستین رایگەیاند، ناوچەکە لەبەردەم مەترسی پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکاندایە و لەماوەی سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە 180 هەزار و 200 کەس دووچاری نەخۆشییە گوازراوەکان بوونەتەوە.

لای خۆشییەوە، سوپای ئیسرایل بە ئاژانسی هەواڵی سکای نیوزیراگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماسەوە زیاتر لە هەزار و 505 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 206 کەسیش برینداربوون لەو رێژەیەش %3 بریندارەکان برینەکانیان سەختبووە.

ئەمەش لە کاتیکدایە، پێش لە 93 رۆژ حەماس لە رێگەی هەزاران موشەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەو هۆیەشەوە جارێکی تر جەنگ لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا سەری هەڵدایەوە.

En az 10 karakter gerekli