چاككردن و قیڕتاوكردنی رێگه‌ی دۆڵی سماقووڵی دەستیپێکرد و به‌م نزیكانه‌ش رێگه‌ی دۆڵی بالیسان كاری تێدا ده‌كرێت، بۆ ئه‌م كاره‌ش گوژمه‌ی زیاتر لە (8 ملیار دینار) ته‌رخان كراوه.
كاره‌كه له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر ئه‌نجام ده‌درێت و وەک قۆناغی یەکەم بە گوژمەی (1 ملیار و 300 ملیۆن دینار) دەست کرا بە قیڕتاوکردنی رێگه‌كه بە درێژی 10 کیلۆمه‌تر.
كۆی گشتی رێگه‌ی دۆڵی سماقووڵی 22 کیلۆمه‌تره و لە پێشتردا ئەوەی پێویست بووە بۆی کراوە لە نۆژەنکردنەوەی رێگه‌کە.
بەپیی زانیارییەکان، بەم نزیکانەش رێگه‌ی بالیسان دەست بە نۆژەندەکردنەوە و قیڕتاوکردنی دەکرێت بە درێژی 27 كیلۆمه‌تر، ئەگەرچی ماوەیەک بوو ئەم پڕۆژەیە راگیرابوو، بەڵام لە ئێستادا جارێکی دیکە دەستی پێ کراوەتەوە.
پێشتر وەکو قۆناغی یەکەم بڕی (3 ملیار و 500 ملیۆن دینار)ی بۆ تەرخانکرابوو، بەڵام دواتر دەرخستەی نوێی بۆ کرا و گوژمەکەی بۆ (7 ملیار دینار) به‌رزكرایه‌وه.