وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به گوێره‌ی گۆڕانی ئیداره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌گۆڕێت.
دووشه‌ممه، 11ـی تشرینی دووه‌می 2024، باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق تایبه‌ت به كه‌ناڵی “الجزیرة” ڕایگه‌یاندووه، عێراق ڕۆڵی نێوه‌ندگیریی لێكنزیكبوونه‌وه و دانانی سنوورێك له نێوان تاران واشنتن ده‌گێڕێت، ته‌نانه‌ت به‌غداد له توانایدایه سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستی غه‌ززه و لوبنان، قسه له‌گه‌ڵ تاران و واشنتن بكات.
باسم عه‌وادی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گرژی و ململانێكانی نێوان سوپای ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و حزبوڵلای لوبنانی به پێویستی زانیوه ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌ندرێت.
هاوكات له باره‌ی “به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراق”ـی و كاردانه‌وه‌كانی له به‌رانبه‌ر شه‌ڕی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حه‌ماس و حزبوڵلا وتوویه‌تی، له هه‌ستی به‌ره‌ی موقاوه‌مه تێ ده‌گه‌ن، به‌ڵام ئه‌ركی حكومه‌تی عێراق بریتییه له به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی، هاوكات كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونه كه‌سییه‌كان و كاردانه‌وه‌كانیان كۆنترۆڵ بكه‌ن.