ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات، هاوكات هۆكاری دواكەوتنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رووندەكاتەوە.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، دواكەوتنی ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران بەهۆی كێشەی تەكنیكی نێوان هەرێم و بەغدادەوەیە كە دەبێت چەند رێوشوێنێكی پێویست هەیە بیگرێتەبەر ئەو كات پارە رەوانە دەكرێت.
ئاشكراشیكرد، دوێنێ لە عێراق پشووی فەرمی بووە و چاوەڕواندەكرێت لە ئەمڕۆوە تا وەكو رۆژی سێشەممە، حكومەتی عێراق بڕە پارەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات ئەوەش دوای لێكتێگەیشتنی نێوان هەرێم بەغداد لەسەر كێشەكانی نێوانیان.