حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دواكه‌وتنی زیاتری ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ هۆشداری ده‌داته‌ به‌غداد
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دواكه‌وتنی زیاتری ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ هۆشداری ده‌داته‌ به‌غداد

حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دواكه‌وتنی زیاتری ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ هۆشداری ده‌داته‌ به‌غداد

تشرینی یه‌كه‌م 28, 2023 21:22
حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دواكه‌وتنی زیاتری ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ هۆشداری ده‌داته‌ به‌غداد
0

لایک

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ناردنی 700 ملیار دیناری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ‎ ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مجۆره‌ به‌رده‌وامبێت، له‌به‌رانبه‌ر پێشێلكردنی مافی ده‌ستوری خه‌ڵكی هه‌رێم ناتوانین بێ ده‌نگ بین”.

‎پێشه‌وا هه‌ورامانی ‎وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “بڕیار وابوو هه‌فته‌ی پێشوو بڕی 700 ملیار دیناری ‎مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێردرێت و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ بكه‌ین، به‌ڵام جارێكی دیكه‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو لێدوان و قسه‌و باسی ناو كۆبوونه‌وه‌كان و رێككه‌وتنه‌كان ناردنی پاره‌كه‌ دواكه‌وت”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “‎ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شاندی هه‌رێم ده‌چنه‌وه‌ به‌غداد و رۆژی سێشه‌ممه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌، ده‌مانه‌وێت كه‌ بڕیارێكی كۆتایی و ڕیشه‌یی له‌م باره‌یه‌وه‌ بدرێت و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌خرێنه‌وه‌ ناڕه‌حه‌تی و سه‌ختی”.

راشیگه‌یاندوه‌، “‎له‌ ماوه‌ی رابردوو نیه‌تی روونی حكومه‌تی هه‌رێم نیشاندرا بۆ ڕێككه‌وتن و گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ، هیچ شتێك له‌سه‌ر ئێمه‌ نه‌ماوه‌ كه‌ ئه‌نجامیبده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مجۆره‌ به‌رده‌وامبێت ، له‌به‌رانبه‌ر پێشێلكردنی مافی ده‌ستوری خه‌ڵكی هه‌رێم ناتوانین بێ ده‌نگ بین”.

En az 10 karakter gerekli