پارتی پیرۆزبایی لە ١١٥هەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی تورکمان دەکات

پارتی پیرۆزبایی لە ١١٥هەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی تورکمان دەکات

شوبات 25, 2026 23:50
پارتی پیرۆزبایی لە ١١٥هەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی تورکمان دەکات
0

لایک

لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بە بۆنەی ١١٥ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی تورکمان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان دەکەین، ڕاشیگەیاند، “ئەم یادە مێژووییە، وێستگەیەکی گرنگە لەخەبات و کۆششى ڕۆشنبیریی پێکهاتەی ڕەسەنی تورکمان، کە هاوشانی نەتەوەکانی دیکە ڕۆڵیان هەبووە”.

ئەمرۆ چوارشەممە، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٦، لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، “بە بۆنەی ١١٥ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی تورکمان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان، نووسەران و ڕووناکبیرانی تورکمان لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم یادە مێژووییە، وێستگەیەکی گرنگە لەخەبات و کۆششى ڕۆشنبیریی پێکهاتەی ڕەسەنی تورکمان، کە هاوشانی نەتەوەکانی دیکە ڕۆڵیان هەبووە لە دەوڵەمەندکردنی کاروانی ڕۆژنامەگەری و فەرهەنگی و بەهێزکردنی گیانی برایەتی لە کوردستان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پارتی دیموکراتی کوردستان، هەمیشە باوەڕی نەگۆڕی بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە، فرەیی و ئازادیی کاری ڕۆژنامەوانی هەبووە و شانازی دەکەین کە ئەمڕۆ لە سایەی ئەزموونی هەرێمی کوردستاندا، خوشک و برایانی تورکمان بە ئازادی مافە ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانییەکانی خۆیان پیادەدەکەن و دەنگ و ڕەنگی خۆیان دەگەیەنن”.

ڕاشیگەیاند، “دووبارە ئەم یادە پیرۆز بێت و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردن بە وشەی ڕاست و پێکەوەژیان”.

En az 10 karakter gerekli