رێگایه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر داخرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • رێگایه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر داخرا

رێگایه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر داخرا

ئاب 30, 2023 08:30
رێگایه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر داخرا
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێرانی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ چواشه‌ممە به‌شێكی ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – خه‌بات داده‌خرێت.

هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا ده‌ڵێت: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا چوارشه‌ممە رێکەوتی 2023/8/30 ڕێگای سەرەکی هەولێر – خەبات سایدی هاتن بەرەو ناوشار لە کانی قڕژاڵه‌وه‌ تاکو عەلوەی هەولێر دادەخرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ داخستنه‌كه‌ كاتییه‌ و له‌ كاتژمێر 8ی به‌یانییه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی کاری نۆژەنکردنەوەی ڕێگه‌كه‌یه‌.

هاتوچۆی هه‌ولێر داواشی له‌ هاووڵاتییان و شوفێران كرد لە ماوەی داخستنەکە، ڕێگای چوون بۆ خەبات دەکرێت بە دووسایدی هاتن و چوون.

En az 10 karakter gerekli