نرخی عومرە لە مانگی رەمەزاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • نرخی عومرە لە مانگی رەمەزاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە

نرخی عومرە لە مانگی رەمەزاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە

بەبڕیاری سعودیە رێگە نادرێت هیچ عومرەکارێک 15 رۆژ زیاتر بمێنێتەوە، یان لە مانگێکدا دووجار عومرە بکات

ئازار 25, 2023 16:00
نرخی عومرە لە مانگی رەمەزاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە
0

لایک

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، بەهۆی مانگی رەمەزانەوە کەمترین نرخی گەشتی عومرە هەزار و 200 دۆلارە؛ دەشڵێت، بەبڕیاری سعودیە رێگە نادرێت هیچ عومرەکارێک 15 رۆژ زیاتر بمێنێتەوە، یان لە مانگێکدا دووجار عومرە بکات.

ئەمڕۆ شەممە 25ـی ئاداری 2023، کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمبە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، “دوو ساڵە سعودیە سەرقاڵی رێکخستنەوەی حەج و عومرەیە؛ ئەمساڵ وەکو تاقیکردنەوە سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی داناوە و هەموو خزمەتگوزارییەکانی عومرە وەکو هۆتێل گرتن یان هەر بابەتێکی دیکە دەبێت لە رێگەی ئەو سەکۆیەوە بێت، هەر لەو رێگەیەوە دەیانەوێت رێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی عومرەکردن لەم مانگەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو کەسانەیشی ڤیزەی یەکساڵییان هەیە ناتوانن دووجار بچن بۆ عومرەکردن لەم مانگەدا، چونکە لە رێگەی سەکۆکەوە ناویان ئاشکرا دەبێت و خزمەتگوزارییان بۆ دابین ناکرێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەشکرد، کە ساڵی رابردوو دوای رەمەزان نرخی عومرەکردن لە هەرێم بۆ نزیکەی 650 دۆلار دابەزیوە، بەڵام ئەمساڵ عومرەکردن کە بەشێوەیەکی ئاسایی بێت لە نێوان هەزار و 200 بۆ هەزار و 400 دۆلاری تێدەچێت؛ ئەگەر عومرەکار هۆتێلی زۆر نزیکی بوێت نرخەکە زۆر زیاترە.

تایبەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گەشتکردن بۆ عومرە ستوونی دەڵێت، بەهۆی رەمەزانەوە لە هەموو وڵاتانی ئیسلامییەوە خەڵک خواستی عومرەکردنیان هەیە، ئەوەش وایکردووە هۆتێل بە ئاسانی دەستنەکەوێت و نرخی بەرزببێتەوە.

En az 10 karakter gerekli