وەزارەتی بەرگری: مووشەکێکی بالیستی لە ئاسمانی تورکیادا تێکشکێندرا

وەزارەتی بەرگری: مووشەکێکی بالیستی لە ئاسمانی تورکیادا تێکشکێندرا

ئازار 9, 2026 15:11
وەزارەتی بەرگری: مووشەکێکی بالیستی لە ئاسمانی تورکیادا تێکشکێندرا
0

لایک

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، تەقەمەنییەکی بالیستی کە لە ئێرانەوە هاوێژرابوو و هاتبووە ناو کایەی ئاسمانی تورکیا، لەلایەن یەکەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی ناتۆ کە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیرکراون، تێکشکێندرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ ئاداری ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، هەندێک پارچەی تەقەمەنییەکە لە ناوچە چۆڵەکانی گازی عەنتاب کەوتوونەتە خوارەوە. لەم ڕووداوەدا هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوون تۆمار نەکراوە.

ئاماژە بەوەشکرا، تورکیا گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی دراوسێیەتی باش و سەقامگیری ناوچەیی دەدات، بەڵام جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە کە هەموو هەنگاوێکی پێویست بە بڕیار و بەبێ دوودڵی بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر خاک و کایەی ئاسمانی وڵاتەکەمان دەنرێت.

ئەوەش خرایەڕوو، وەبیرهێنانەوەی ئەوە دەکەینەوە کە پابەندبوون بە ئاگادارکردنەوەکانی تورکیا لەم بارەیەوە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە.

En az 10 karakter gerekli