ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ شەو پەیامێکی بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ شەو پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ شەو پەیامێکی بڵاوکردەوە

شوبات 8, 2024 11:44
ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ شەو پەیامێکی بڵاوکردەوە
0

لایک

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا (سێنتكۆم)،”یەك فەرماندەی حیزبوڵڵامان كوشت كە راستەوخۆ بەرپرسبوو لە هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا”.

راشیگه‌یاند: لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کرانە سەر ئەندامەکانمان، کاتژمێر 9:30ی شەوی 7ی شوبات، هێزەکانی سەر بە فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) هێرشێکی تاکلایەنەی لە عێراق ئەنجام دا، فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵڵامان کوشت، کە بەرپرسی ڕاستەوخۆی نەخشەدانان و بەشدار بوو لە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا. تا ئێستا هیچ  نیشانەیەکی زیانی لاوەکی و قوربانیی خەڵکی سڤیل نییە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەمریکا بەردەوام دەبێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتییەکانمان. دوودڵ نابین لەوەی بەرپرسیارێتی بدەینە پاڵ هەموو ئەوانەی هەڕەشە لە سەلامەتیی هێزەکانمان دەکەن.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێرشێكی درۆنی كرایە سەر ئۆتۆمبێلێك لە بەغدا، فەرماندەیەكی  گرووپەكانی نزیك لە ئێران بەناوی ” ئەبو باقر ساعیدی” كوژرا.

En az 10 karakter gerekli