سەردانی مەسرور بارزانی بۆ لای بەرپرسانی بەحرەین

سەردانی مەسرور بارزانی بۆ لای بەرپرسانی بەحرەین

كانونی یه‌كه‌م 10, 2024 20:15
سەردانی مەسرور بارزانی بۆ لای بەرپرسانی بەحرەین
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق لە بەحرەین لەگەڵ شا، سەرۆکوەزیران، وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەحرەین کۆبووەوە.

رۆژی سێشەممە، 10-12-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق لەگەڵ شا حەمەد ئەل خەلیفە، شای بەحرەین، میر سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، عەبدوللەتیف بن راشد ئەلزەییانی، وەزیری دەرەوە و شێخ ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە، راوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی و فەرماندەی پاسەوانی شاهانەی وڵاتەکە کۆبووەوە. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕایگەیاند، “شای بەحرەین ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و دۆخی ئارامی و پێکەوەژیانی هەرێمی  بە رێبەرایەتیی ژیر و حەکیمانەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و ئامادەیی شانشینی بەحرەینی بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان – عێراق لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.”

“لە بەرامبەردا سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان – عێراقی بۆ پشتیوانیی و هاریکاریی بەحرەین نیشاندا”. لە راگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە.

هاوکات بەگوێرەی حکومەتی هەرێم تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان جەختکردنەوە لە سەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان، کردنەوەی کۆنسولخانەی بەحرەین لە هەرێم و دەستپێکردنەوەی گەشتی راستەوخۆی مەنامە – هەولێر بوو.

هەروەها گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان و دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان بوون.

En az 10 karakter gerekli