دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا دەستیپێکرد

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا دەستیپێکرد

تشرینی دووه‌م 5, 2024 14:21
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا دەستیپێکرد
0

لایک

کاتژمێر 02:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 05-11-2024، (بە کاتی هەولێر) 60ـەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەستی پێ کرد و تاوەکوو کاتژمێر 04:00ـی بەیانیی سبەینێ چوارشەممە، 06-11-2024، بەردەوام دەبێت.

زیاتر لە 244 ملیۆن هاووڵاتیی ئەمەریکی مافی بەشدارییان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیاندا هەیە و زیاتر لە 78 ملیۆن کەس لە دەنگدانی پێشوەختە دەنگیان داوە. لەم هەڵبژاردنەدا، وەک هەمیشە کۆمارییەکان و دیموکراتەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، دۆنالد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کاندیدی کۆمارییەکانە و کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا کاندیدی دیموکراتەکانە

En az 10 karakter gerekli