تورکیا بۆ ئێران: دانوستان تاکە ڕێگەچارەی کێشەکانە

تورکیا بۆ ئێران: دانوستان تاکە ڕێگەچارەی کێشەکانە

حوزه‌یران 21, 2025 20:24
تورکیا بۆ ئێران: دانوستان تاکە ڕێگەچارەی کێشەکانە
0

لایک

سەرۆک کۆماری تورکیا بە وەزیری دەرەوەی ئێرانی ڕاگەیاند، دانوستان تاکە ڕێگەچارەی کێشەکانە و تورکیاش بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان ئامادەیە بۆ نێوەندگیری.

ئەمڕۆ شەممە 21ـی حوزەیرانی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە پەراوێزی 51ـەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە ئیستانبوڵ، لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری، ئیبراهیم کاڵن، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئامادەی بوون. لە کۆبوونەکەدا باس لە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و هەروەها پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان کرا.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەڵوێستی جیددی لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گرتووەتەبەر، وەک چۆن لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان و سووریا هەڵوێستی هەبووە.

ئاماژەی بەوەدا، بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسییەت و دانوستان دەستپێشخەری و پەیوەندی هەمەلایەنەی کردووە. ئەردۆغان دەشڵێت: ناوچەکە بەرگەی جه‌نگی نوێ ناگرێت.

هاوکات جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە دەستبەجێ ئیسرائیل هێرشەکانی ڕابگرێت و ڕێگەی چارەکردنی کێشەی ئەتۆمیی تەنیا دانوستانە.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە داوە، تورکیا ئامادەیە ئەوەی پێویست بێت بۆ وەستانی جەنگەکە بیکات. وتیشی، پێویستە هەنگاوەکانی کرانەوەی دیپلۆماسی بە زووترین کات لە ڕێگەی دانوستانی تەکنیکی و ئاستی باڵای نێوان ئێران و ئەمەریکاوە بنرێت و تورکیاش ئامادەیە وەک نێوەندگیر پاڵپشتی ئەم پرسە بکات.

En az 10 karakter gerekli