“لە هەولێر دەیان هەزار شوقە و گەڕەک مەترسیی نەمانی ئاویان لەسەرە”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “لە هەولێر دەیان هەزار شوقە و گەڕەک مەترسیی نەمانی ئاویان لەسەرە”

“لە هەولێر دەیان هەزار شوقە و گەڕەک مەترسیی نەمانی ئاویان لەسەرە”

ئاب 15, 2023 14:48
“لە هەولێر دەیان هەزار شوقە و گەڕەک مەترسیی نەمانی ئاویان لەسەرە”
0

لایک

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان-عێراق مەترسیی لە نەمانی ئاوی ژێر زەوی دەدات لە هەولێر، رایدەگەیەنێت، بەهۆی پڕۆژەکانی ناو ئەو شارەوە دەیان هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بێ ئاو دەبن.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو دەڵێت، “شەو و رۆژی وا هەیە حەوت بیر لە هەولێر وشک دەبن بەهۆی ئەوەی پارێزگای هەولێر هەڵکەندنی بیر و ئەو پڕۆژانەی پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن لەبەرچاوناگرێت و بەشێکی زۆر لە ئاوی ژێر زەوی بۆ ئەو پڕۆژانە دەچێت”.

عەلی حەمە ساڵح رایگەیاندووە، “ئاستی ئاوی ژێر زەوی بۆ ئاستێکی مەترسیدار دابەزیوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان پشتگوێیانخستووە و دەیان بیر لەناو پڕۆژەکاندا لێدراوە، دوو ملیۆن مەتر سەوزایی دروستدەکەن بە پشتبەستن بە ئاوی ژێر زەوی بۆ یاریگای گۆڵف ئەمەش تەنها بۆئەوەی هەر ڤێلایەکیان 6 بۆ 10 ملیۆن دۆلار بکات”.

ئاماژە بەوەدەکات کە ماوەی حەوت ساڵە هۆشداری لە مەترسیی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی دەدەن لەو شارە و ئێستا دەیان هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و گەڕەک لە مەترسیی بێئاوبووندان.

En az 10 karakter gerekli