کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

ئه‌یلول 30, 2025 14:13
کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆز و خۆڵ، پلەکانی گەرما جارێکی دیکە روو لە نزمبوونەوە دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بوونى تۆز و خۆڵ بە تایبەت لە باشوورى هەرێم و گەرمیان لە درەنگانى شەودا.

کەشناسی باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

بەپێی راپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ سێ پلە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر (ئەربیل): ٣١ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣١ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣١ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٢ پلەی سیلیزی

ئامێدی: ٢٧ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ٣٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣١ پلەی سیلیزی

سۆران: ٣٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٣٥ پلەی سیلیزی

En az 10 karakter gerekli