مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دوبەی و هەولێر دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دوبەی و هەولێر دەکەن

مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دوبەی و هەولێر دەکەن

شوبات 13, 2024 16:35
مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دوبەی و هەولێر دەکەن
0

لایک

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاریی و هەماهەنگی نێوان هەریەکە لە هەرێمی کوردستان-عێراق و ئیمارات کرد لە بوارە جیاوازەکاندا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە شاری ئەبوزەبیی پایتەخت، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و گفتوگۆیان لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان-عێراق و دەوڵەتی ئیمارات کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی سێ سەربازی ئیماراتی لە سۆماڵ بە سەرۆکی ئیمارات گەیاند.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان-عێراق و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا .

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی رابردوو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی حکومەتەکان سەردانی ئیماراتی کرد.

En az 10 karakter gerekli