وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا

ئاب 30, 2025 18:22
وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا
0

لایک

حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای دهۆک تۆمارکرا و وەزارەتی تەندروستیش هۆشداری دەدات.

ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، حاڵەتێکی نوێی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە، کە پیاوێکی تەمەن ٤٣ ساڵی دانیشتووی شاری ‘سێمێل’ـە و پیشەی گۆشتفرۆش (قەساب)ـە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، پیاوەکە دوای بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵی تووشبوو، گومانی نەخۆشییەکەی لێ کراوە و نیشانەکانی تای خوێنبەربوونی تێدا دەرکەوتووە. دوای ئەنجامدانی چەندین ڕێکاری پزیشکی بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی، ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و باری تەندروستیی جێگیرە.

En az 10 karakter gerekli