شاندی هەرێم لە بەغداد ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا گەیشتنە ڕێککەوتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا، بڕیارە دەستبەجێ شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: رۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی 26ـی 07ـی 2023 شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی ئیتیحادی كۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، به مه‌به‌ستی ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه هەردوولا گه‌یشتنه ڕێککەوتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا.
راشیگەیاند: لەو چوارچێوه‌یه‌ش كۆنووسێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو شانده‌كه واژۆ كرا‌و بڕیار وایه كه ده‌ستبه‌جێ تەمویلی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
دوای ڕاگەیەنراوەکە، پێشوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێک جەختی کردەوە کە لە زووترین کاتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمـڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە.