کەشناسی هەرێم هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی گەرما دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەشناسی هەرێم هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی گەرما دەدات

کەشناسی هەرێم هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی گەرما دەدات

ئاب 6, 2023 20:23
کەشناسی هەرێم هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی گەرما دەدات
0

لایک

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێم دەکات و لە هەندێک ناوچە بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە سەرووی 50 پلەی سیلیزی.

بەپێی راپۆرتی بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، شەپۆڵێکى گەرما روو لە ناوچەکەمان دەکات، سبەى رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دەستپێدەکات تاوەکو هەفتەى داهاتوو ئەو بارستە هەوایە گەرمە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما رۆژى پێنج شەم دەگاتە ئەوپەڕى بەهێزى  خۆى، پێشبینى بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر 47 پلەى سیلیزى، سلێمانى 45 پلەى سیلیزى دهۆک 46 پلەى سیلیزى و هەڵەبجە 47 پلەى سیلیزى، ئیدارەى گەرمیان نزیک دەبێتەوە لە 51 پلەى سیلیزى.

کەشناسی راشیگەیاندووە، ئەم شەپۆلى گەرمایە ماوەى  مانەوەى بۆ چەند رۆژێک درێژدەبێتەوە، بۆیە جیاوازە لە شەپۆلەکانى تر ئەمەش وا دەکات هەرێمى کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆلێکى گەرماى چەند رۆژە بێت

En az 10 karakter gerekli