ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و دەرەنجامی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و دەرەنجامی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد تاوتوێ دەکات

نیسان 5, 2023 10:39
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و دەرەنجامی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد تاوتوێ دەکات
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆدەبێتەوە و دەرەنجامی سەردان و گفتوگۆکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ بەغداد دەخاتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 5ـی نیسانی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆدەبێتەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دەرەنجامی سەردان و گفتوگۆکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغداد دەخرێتەڕوو.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی تاووتوێکردن و پەسەندکردنی.

بابەتی بەرزیی نرخی کاڵا و پێداویستییەکان لە بازاڕ، وێڕای دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

En az 10 karakter gerekli