سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بەجێهێشت، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی ئاو بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە، د. عەبدوللـەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکەی سەرۆککۆماری عێراق، بەمەبەستی بەشداریکردنە لە کارەکانی کۆنفڕانسی ئاو بۆ گەشەپێدانی بەردەوام کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە لە 22-24ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی دروستکردنی چەندین بەنداو لەسەر رووباری دیجلە و فورات لەلایەن تورکیاوە، عێراق رووبەڕووی قەیرانی ئاو بووەتەوە و بەشێک لە زۆنگاو و دەریاچەکان وشک بوون، سەرەڕای چەندین هەوڵی دیپلۆماسیش، بەڵام تا ئێستا ئاسۆی چارەسەرکردنی ئەو پرسە دیارنییە.