کەشناسی: لە نەورۆز باران دەبارێت

کەشناسی: لە نەورۆز باران دەبارێت

پێشبینی دەکرێت دوانیوەڕۆی رۆژی 21ی ئادار باران ببارێت و لە هەندێک شوێنیش تەرزە دەبارێت و هەورە برووسکە روودەدات

ئازار 20, 2023 08:07
کەشناسی: لە نەورۆز باران دەبارێت
0

لایک

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت دوانیوەڕۆی رۆژی 21ی ئادار باران ببارێت و لە هەندێک شوێنیش تەرزە دەبارێت و هەورە برووسکە روودەدات.

بەشی پێشبینی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی سێشەممە 21ی ئادار، ئاسمان هەور دەبێت و کەشوهەوا کەمێک سارد دەبێت، چونکە پلەی گەرما نزم دەبێتەوە؛ زۆربەی کاتەکانیش بارانبارینی کورتخایەن دەبێت و بەگشتى بارانبارین دەکەوێتە دواى نیوەڕۆ و پێشبینی تەرزە و هەورە برووسکەش دەکرێت.

رۆژی چوارشەممە 22-03-2023، کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەر دێت و ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام پێشبینى بارانبارین کەمترە بەراورد بە رۆژانى پێشتر.

بەهۆی هەورە برووسکە لەگەڵ بارانبارین لە رۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە، کەشناسی هۆشداری بە هاونیشتمانییان دەدات و دەڵێت، بۆ سەلامەتی خۆتان دووربکەونەوە لە شوێنە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ ئەوەی دووربن لە کاریگەری هەورە برووسکە.

En az 10 karakter gerekli