<strong>کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە</strong>
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە

ئازار 3, 2023 11:19
<strong>کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە</strong>
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک ناوچە بە تایبەتی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە .


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک ناوچە بە تایبەتی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی کەشناسیدا هاتووە، سبەینێ شەممەئاسمانی هەرێم پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو .

دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە نزیکەی ١ تـــا ٢ پلە .

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی کراوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

هەولێر : ٢١پلەى سیلیزى.

سلێمانی : ٢١ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٢٠پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٢١ پلەى سیلیزى

زاخۆ :٢١ پلەى سیلیزى

سۆران : ٢٠ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٢٥ پلەى سیلیزى

En az 10 karakter gerekli