کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە

کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە

حوزه‌یران 25, 2023 08:19
کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە
0

لایک

وەزارەتی کارەبای هەرێم هاووڵاتییان لەبارەی گرفتێکی تەکنیکی ئاگادار دەکاتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەم بووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پڕۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە.

راشیگەیاند: بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەم بووەتەوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە داوە کە ئێستا هەموو لایەنە پەیوەندارەكان لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان.

En az 10 karakter gerekli