نێچیرڤان بارزانى: هیوادارین رێککەوتنەکە ببێته‌ ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ش
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانى: هیوادارین رێککەوتنەکە ببێته‌ ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ش

نێچیرڤان بارزانى: هیوادارین رێککەوتنەکە ببێته‌ ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ش

نیسان 4, 2023 20:59
نێچیرڤان بارزانى: هیوادارین رێککەوتنەکە ببێته‌ ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ش
0

لایک

سەرۆکی هەرێم پەیامێکی لەبارەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بڵاوکردەوە و ستايشى رۆڵى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات كه‌ به‌ گيانێكى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رى، توانييان بگه‌نه‌ لێكگه‌يشتن‌ و رێككه‌وتن.

ئەمڕۆ سێشەممە (4ـی نیسان 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، به‌ خۆشحاڵييه‌وه‌ پێشوازى له‌ رێككه‌وتنى‌ ئه‌مڕۆى ‌نێوان حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە، ” دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ ئاماده‌يه‌ بۆ چاره‌سه‌ر به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و ده‌بێته‌ هۆى سه‌قامگيريى سياسى و ئابووريى وڵات‌”.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانين ئاراستەی تيمه‌كانى هه‌ردوولا دەکات كه‌ گفتوگۆيه‌كى سه‌ركه‌وتوويان به‌ڕێوه‌ برد و ئه‌م رێككه‌وتنه‌ى لێكه‌وته‌وه‌. هيواشی خواست وه‌ك خۆى جێبه‌جێبكرێت و ببێته‌ ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ش.

دەقی په‌يامەكەی‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان‌

به‌ خۆشحاڵييه‌وه‌ پێشوازى له‌ رێككه‌وتنى‌ ئه‌مڕۆى ‌نێوان حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.

ستايشى رۆڵى به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كه‌ به‌ گيانێكى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رى، توانييان بگه‌نه‌ لێكگه‌يشتن‌ و رێككه‌وتن، ده‌ستخۆشييان لێده‌كه‌م.

سوپاس و پێزانين بۆ تيمه‌كانى هه‌ردوولا كه‌ گفتوگۆيه‌كى سه‌ركه‌وتوويان به‌ڕێوه‌ برد و ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى لێكه‌وته‌وه‌. هيوادارين وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت و ببێته‌ ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ش.

دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ ئاماده‌يه‌ بۆ چاره‌سه‌ر به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و ده‌بێته‌ هۆى سه‌قامگيريى سياسى و ئابووريى وڵات‌.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆکی هه‌رێمى كوردستان
2023/4/4

En az 10 karakter gerekli