پێشبینی بۆ كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پێشبینی بۆ كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا

پێشبینی بۆ كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا

ئازار 31, 2023 13:01
پێشبینی بۆ كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەکانی هەرێم ئەمڕۆ هەینی لەزۆربەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، لەناوچە شاخاویەکانیش بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرماش بەڕێژەیەکی بەرچاو روو لەنزمبونەوە دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەکان هەندێک کات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت، پێشبینیدەکرێت سنوری پارێزگای دهۆک ڕێژەی دابارینی زیاتر بێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە شێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبنەوە، بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، لە ناوچە شاخاوییەکان نزیکدەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی، خێرای با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت  لەنێوان 10-20 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا دەبێت، بەڵام هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا.

ئەوەشی روونکردۆتەوە، سبەی شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

En az 10 karakter gerekli