“ئەو کەسانە دەستگیردەکرێن کە یاری بە نرخی دۆلار دەکەن”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “ئەو کەسانە دەستگیردەکرێن کە یاری بە نرخی دۆلار دەکەن”

“ئەو کەسانە دەستگیردەکرێن کە یاری بە نرخی دۆلار دەکەن”

ئازار 30, 2023 17:05
“ئەو کەسانە دەستگیردەکرێن کە یاری بە نرخی دۆلار دەکەن”
0

لایک

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێکییان بۆ گەڕان و پشکنین دەستپێکردووە و ئەو کەسانەشە دەستگیردەکرێن کە یاری بە نرخی دۆلار دەکەن.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، دەزگاکەمان دەستیکردووە بە هەڵمەتێکی مەیدانی بەمەبەستی گەڕان و پشکنین بەهۆی بەرزی نرخی نرخی دۆلار و یاریکردن پێی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کەرکوک مەفرەزەکان لە بازاڕەکانی دۆلار و ماددە خۆراکییەکان و کۆگاکان بەردەوام لە گەڕاندان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی یاری بە نرخی دۆلار دەکەن و قۆرخکاری دەکەن و بازاڕەکان دەشێوێنن.


لەبەشێکی راگەیەندراوەکەدا، دەزگای ئاسایش دەڵێت: چەند هەنگاوێك گیراوەتەبەر بۆ سەقامگیری بازاڕ و دوکاندارەکان پابەندکراون بە نرخەوە و سود لە هاووڵاتییان نەبیین و بەکارییان نەهێنن.

En az 10 karakter gerekli