ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ته‌سنیم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رۆژی هه‌ینی ده‌چێته عێراق بۆ درێژه‌دان به ڕاوێژكارییه‌كان سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی سووریا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم، عه‌باس عێراقچی له به‌غداد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه بۆ ڕاوێژكردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی سووریا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لەم هەفتەیەدا عێراقچی گه‌شتێكی ناوچه‌یی ئه‌نجامدا كه سووریا و توركیای له‌خۆگرتبوو بۆ ڕاوێژ و دانوستان له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی دۆخی سووریا، له‌وێ هه‌ڵوێسته‌كانی ئێرانی سه‌باره‌ت به‌م گۆڕانكاریانه ده‌ربڕی.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سووریا، عه‌باس عێراقچی ڕاوێژكاری له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی كۆماری سوریا ئه‌نجامدا، له‌م دیداره‌دا، جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی به “به‌شێك له پیلانه‌كانی دوژمنانی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه” وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان هەماهەنگی ئامانجه به‌دخوازه‌كانی تیرۆریستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنیستی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام ناوچه‌كه ناسه‌قامگیر بمێنێته‌وه.
عه‌باس عێراقچی جه‌ختی له‌سه‌ر متمانه‌ی خۆی كرد كه سوریا هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوودا تیرۆریزمی تێك‌شكاند، جارێكی دیكه ده‌توانێت به‌سه‌ر گرووپه تیرۆریستییه‌كاندا زاڵ بێت.