شاندی حكومه‌تی هەرێم ده‌چێته‌وه‌ بەغداد

شاندی حكومه‌تی هەرێم ده‌چێته‌وه‌ بەغداد

ئازار 11, 2023 12:49
شاندی حكومه‌تی هەرێم ده‌چێته‌وه‌ بەغداد
0

لایک

وابڕیاره‌ سبەی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، شاندی دانوستكاری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غداد بكات بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد.

فارس عيسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حكومه‌تی هەرێم رایگەیاند، وابڕیار شاندی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمیی بگه‌نه‌ بەغداد و کۆبونەوەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپێبکاتەوە.

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غداد، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا ئاشكرایكرد، له‌م سه‌ردانه‌یاندا شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبنەوە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆكان له‌باره‌ی رەشنووسی پرۆژه‌یاسای نەوت و غاز.

En az 10 karakter gerekli
Gönderdiğiniz yorum moderasyon ekibi tarafından incelendikten sonra yayınlanacaktır.