باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 82 هاووڵاتی عێراقی له‌رێگه‌ی دوو گه‌شتی وشكانییه‌وه راگه‌یاند.
ماجید لەجماوی، باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە 82 هاووڵاتی عێراقی لە رێگەی دوو گەشتی وشكانییه‌وه بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “20 هاووڵاتی له شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كه بوون، هه‌روه‌ها 62 هاووڵاتیی دیكه له پارێزگای ئه‌ده‌نه بوون”.
لەجماوی وتیشی، “باڵیۆزخانەی عێراق دەستیکردووە بە دەرکردنی پاسپۆرتی تایبه‌ت بەمەبەستی ئاسانکاری گەڕانەوەیان بۆ عێراق، لەسەر خواستی خۆیان”.