سه‌رۆکایه‌تی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکان بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سه‌رۆکایه‌تی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکان بڵاوکردەوە

سه‌رۆکایه‌تی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکان بڵاوکردەوە

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هیچ داوایه‌كی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌".

ئایار 16, 2023 10:08
سه‌رۆکایه‌تی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکان بڵاوکردەوە
0

لایک

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هیچ داوایه‌كی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌”.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی ئایاری 2023 راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکرده‌وه‌ته‌وه‌ گوایه‌ کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان!

لێره‌وه‌ ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که‌ هه‌ڵبه‌ستراو و دووره‌ له‌ ڕاستی. نه‌‌ هیچ کۆبوونه‌وه‌ و داوایه‌کی وا کراوه‌، نه‌ هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له‌ گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌.

ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان

En az 10 karakter gerekli