سامانە سرووشتییەکان وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی راگەیاند

سامانە سرووشتییەکان وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی راگەیاند

ئه‌یلول 26, 2025 10:35
سامانە سرووشتییەکان وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی راگەیاند
0

لایک

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم دەڵێت، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان-عێراق لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، پاش رێکەوتنی سێقۆڵی نێوان هەردوو وەزارەت و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم، لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ئەم ٤٨ کاتژمێرەدا، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان-عێراق دەکرێت. ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەغداد و هەولێر (ئەربیل) و کۆمپانیاکانى نەوت رێککەوتنێکى سێ قۆڵییان واژۆ کرد بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان-عێراق کە بەگوێرەى رێککەوتنى نێوانیان ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوت دەبێت.

En az 10 karakter gerekli